AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٨ ٢٠:٥٠

سەرچاوه عێراقییەکان بڵاویانکردەوه:

دەنگی چەند تەقینەوە لە بنکەی عەین ئەسەد بیسترا/ 4 مووشەک تەقێندرا

دەنگی چەند تەقینەوە لە بنکەی عەین ئەسەد بیسترا/ 4 مووشەک تەقێندرا

سەرچاوه عێراقییەکان بڵاویانکردەوه ، دوای هێرشه مووشەکییەکان له بنکەی سەربازی ئەمریکا له عەین ئەسەد، دەنگی تەقینەوە بیستراوه .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ئەلمەیادین، هەندێک سەرچاوە ڕاپۆرتیان دا کە دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق بیستراوە کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیر کراون.

ئەم سەرچاوانە باسیان لەوە کردووە کە دەنگی ٤ تەقینەوە لە بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق بیستراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئەلمەیادینی ڕاگەیاند: بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق لە کاتژمێر 18:30 بەکاتی ناوخۆ بە 4 مووشەک کراوەتە ئامانج.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر و لە هەمان کاتدا لەگەڵ پشتیوانی تەواوی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنیستی لە کوشتنی دانیشتووانی غەززە، بەرخۆدانی عێراق هەڕەشەی لە سێنتکۆم کرد.

News ID 47859

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha